كاروانى یه‌كه‌مى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان ڕه‌وانه‌ى وڵاتى ئیمارات كران بۆ چاره‌سه‌ركردن

الخميس 13 آب 2020 - 15:08

كاروانى یه‌كه‌مى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان ڕه‌وانه‌ى وڵاتى ئیمارات كران بۆ چاره‌سه‌ركردن

 به‌غدا-اه‌ع

 
كاروانى یه‌كه‌مى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕه‌وانه‌ى وڵاتى ئیمارات كران بۆ چاره‌سه‌ركردن.
پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڵێنى دا،به‌دابینكردنى چاره‌سه‌ركردنى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان وئه‌گه‌ریش پێویست بكات هه‌ندێكیان ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێن بۆ چاره‌سه‌ركردن،هه‌روه‌ها ڕێنمایشى دا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هه‌ماهه‌نگى كردن نێوان نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وبرینداران بۆ چاودێریكردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستییان.