وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب ده‌كات

الخميس 13 آب 2020 - 14:56

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌باره‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا په‌یوه‌ندى به‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌ب ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،داواى یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كرد به‌رامبه‌ر به‌پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌هه‌ڵویستى ئه‌منى له‌گه‌ڵ توركیاى دراوسێ.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ژماره‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتا عه‌ره‌بییه‌كانى ئه‌نجامداوه‌ به‌هۆى په‌لاماره‌ ئاشكراكانى توركیا كه‌له‌ئاكامیدا دوو ئه‌فسه‌ر وسه‌ربازێكى سوپاى عێراق له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان بۆ سه‌پاندنى ئاسایشى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركیا له‌رٍێگاى فرۆكه‌یه‌كى بێفرۆكه‌وان له‌ناوچه‌ى سیده‌كان له‌هه‌ولێر له‌هه‌رێمى كوردستان شه‌هیدبوون،بۆ ئاشناكردنى  برایانى عه‌ره‌ب  به‌ وره‌كارییه‌كانى ئه‌م په‌لاماردانه‌ ".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حسێن داواى یه‌كخستنه‌وه‌ى ڕۆڵى عه‌ره‌بى كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ له‌هه‌ڵوێستى ئه‌منى له‌گه‌ڵ توركیاى دراوسێ ویه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كان بۆ باپه‌ندكردنى توركیا به‌وه‌ى پێشێلكارى وا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌،وله‌شكركێشیه‌كانى له‌نێو خاكى بكشێنێته‌وه‌".
شایه‌نى باسه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندى كرد به‌ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌میندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشى به‌هاوتاكانى كرد هه‌ر یه‌كه‌ له‌:سامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر ،وئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردن،وفه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ وشێخ ئه‌حمه‌د ناسڕ ئه‌لمحه‌مه‌د ئه‌لسوباح وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیرانى برا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌پشتیوانى كردنى ته‌واوى وڵاته‌كانیان بۆ ئاسایش وسه‌روه‌رى عێراق وسه‌ركۆنه‌كردنى په‌لاماره‌كانى توركیا،داوایشیان كرد ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانى توركیا له‌نێو خاكى عێراق ڕابوه‌ستێت.