ده‌ستپاكى ورده‌كارییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى وه‌زیرى پێشووى كاره‌با ده‌خاته‌ڕوو

الخميس 13 آب 2020 - 11:03

ده‌ستپاكى ورده‌كارییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى وه‌زیرى پێشووى كاره‌با ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ورده‌كارییه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى دژى وه‌زیرى كاره‌باى پێشوو وبه‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى دارایی وكارگێڕى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خسته‌ڕوو.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان،له‌كاتى باسكردنى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌و كه‌یسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تیایدا كردووه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگاى كردووه‌،ڕایگه‌یاندووه‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى بڕیارێكى ده‌ركرد به‌قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى وه‌زیرى پێشووى كاره‌با وبه‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى دارایی وكارگێڕى وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌هۆى سه‌رپێچیكردن له‌ڕێوشوێنه‌كانى دامه‌زراندنى ( ٨٢٥٥٥) فه‌رمانبه‌ر به‌كرێى ڕۆژانه‌ له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا وڕێنماییه‌كان وبه‌ بێ ئه‌وه‌ى پێویستى به‌ پسپۆرییه‌كانیان بێت".
ئاماژه‌یشى دا"لێكۆڵینه‌وه‌كانى كه‌یسه‌كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه‌سه‌رپێچییه‌كانى بڕى (43)ملیار دینار تێچووه‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بووه‌،ومانگانه‌ له‌خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌درا".