ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى ڕاسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ى گه‌شتیاران ده‌رده‌كات

الأربعاء 12 آب 2020 - 00:16

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى ڕاسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ى گه‌شتیاران ده‌رده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى ڕاسپارد گه‌شتیاران پابه‌ندبكه‌ن پشكنینى(pcr) بكه‌ن پێش 48 كاژێر له‌واده‌ى گه‌شته‌كانیان.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌بێت هه‌موو كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى له‌ناوخۆى وڵات گه‌شتیارانى هاتوو وڕۆیشتوو به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌كانى عێراق ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ كه‌ده‌بێت پێش واده‌ى گه‌شته‌كانیان به‌48كاژێر پشكنینى (pcr)بكه‌ن به‌پێى ڕاسپارده‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى".
وتیشى"ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌پێناو دابینكردنى گه‌شتێكى ئارام بۆ هاوڵاتیان په‌یڕه‌وده‌كرێت.