وەزارەتی دارایی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەجێهێنانی پابه‌ندییه‌كان و ئەرکە دەستوورییەکانی پەلە بکات

الأربعاء 12 آب 2020 - 22:40

وەزارەتی دارایی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەجێهێنانی پابه‌ندییه‌كان و ئەرکە دەستوورییەکانی پەلە بکات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕوونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامى دانوستانه‌كانى په‌یوه‌ست به‌گوژمەى دارایی وڕێكخستنى داهاته‌ فیدڕاڵییه‌كان وده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵ وحكومه‌تى  كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.
وەزارەتی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،" بە سەرسوڕمانەوە دەڕوانێتە ئەو بەیاننامەیەی کە دەربارەی ئاکامی گفتوگۆی پێوەست بە گوژمە داراییەکان و رێکخستنی داهاتە فیدراڵییەکان و دەروازە سنوورییەکانە لە نێوان حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی هەرێمدا، ئەمڕۆ، رۆژی چوارشەممە، 12/8/2020، لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە".  
روونیشیكرده‌وه‌،"وەزارەتەکەمان دووپاتی دەکاتەوە کە گفتوگۆکان مەودایەکی باشیان بڕیوە و، هەر لە سەرەتای گفتوگۆکانیشەوە، حکومەتی فێدراڵ لە روانگەی پەرۆشیی بۆ مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و زامنکردنی پێدانی مووچەکانیان، سەرچاوەی هەڵگرتبوو،بەتایبەتی کاتێک دەرکەوت کە ئەو گوژمە داراییانەی نێردرابوون بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم، بە هەموو شایسته‌كانى نەگەیشتبوو،لەپاڵ ئەمەشدا داواکاریی ئیمزاکراوی دەیان هەزار فەرمانبەری هەرێم گەیشت بە وەزارەتەکەمان کە تێیدا داوا دەکەن مووچەکانیان راستەوخۆ ببەسترێنەوە بە رێوشوێنە بانکییەکانەوە".  
دووپاتیشیكرده‌وه‌"وەزارەتی دارایی فێدراڵ پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی پێویستی نەنواند لە دیاریکردنی بنەمای کێشەکەدا، بە تایبەتی کاتێک کە حکومەتی فێدراڵ نەرمییەکی گەورەی نواند بۆ ئاسانکردنی گەیشتن بە رێککەوتنێک کە خزمەتی گەلی کوردستانی عێراق بکات،لە هەمان کاتدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەین کە حکومەتی فێدراڵ، لە چوارچێوەی مافی دەستوورییدا بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و چاودێریی هاوردە و بڕی گومرگ، ئەو پرانسیپی شەراکەتەی خستە روو کە لە ماددەی 114 (یەکەم) دا هاتووە دەربارەی کۆنترۆڵکرنی چاودێریی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم".  
وتیشى "لەم بارەیەوە دەکرێت ئاماژە بەوە بدەین کە حکومەتی هەرێم نەرمیی پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتەی نەنواند و دواتریش هەوڵی دا باری گلەیی دەربارەی گوژمە داراییەکان بخاتە ئەستۆی حکومەتی فێدراڵ پێش ئەوەی بابەتی داهاتەکان یەکلابکاتەوە، ئەمەش لە بەرامبەر پەرۆشیی حکومەتی فێدراڵ بۆ بەدیهێنانی خواستی فەرمانبەران و خانەنشینان و موستەحەققان، خۆدزینەوەیەکی قبوڵنەکراوە لە بەرپرسیاری لە چوارچێوەی رێوشوێنە یاساییەکان، بە جۆرێک کە نەبنە مایەی لێبڕین و بەفیڕۆدانی مووچەکانییان".  
ڕایشیگه‌یاند" ئەو بنەمایەی کە لە چوارچێوەیاندا گفتوگۆکان دەستیان پێکرد، بریتی بوو لە نوسراوی وەزارەتی دارایی فێدراڵ بۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ژمارەی 802 لە رۆژی 19/5/2020 دا. کە تێیدا هاتبوو وەزارەتی دارایی بڕی 400 ملیار دیناری عێراقی بۆ مانگی نیسان دەنێرێت و کۆبوونەوەی چڕ وپڕ دەست پێدەکات بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی یەکلاکەرەوە، لە ماوەی مانگێکدا، لە نێوان هەردوولادا،  ئەمەش بە پشتبەستن بە یاسای ئیدارە خۆجێییەکان وەک بنەمایەک و لە چوارچێوەی هەژمارکردنی داهاتەکانی هەرێم، جگە لە کەرتی نەوت، و پێداچوونەوەیان پێش ئەوەی هەر گوژمێکی دارایی نوێ بنێردرێت.  
وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەمانە رەزامەندیی دەربڕی لە نوسراوێکدا لە لایەن وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە بە ژمارە 201 لە رۆژی 19/5/2020دا. وەزارەتی دارایی دووپاتی دەکاتەوە کە حکومەتی فێدراڵ پەرۆشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوەی ئەم بابەتە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و لە چوارچیوەی دەستووردا".  
ئاماژەیشى  بە رێنماییەکانی بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دا کە چەختی کردۆتەوە لەسەر گەیشتن بە چارەسەری پێویست و دەربڕینی نەرمیی ئەوتۆ کە مافەکانی گەلی کوردستان بەدەست بێنێت، کە بە دەست بارودۆخی تەندروستی و ئابووریی دژوارەوە ،بەتایبەتی توێژی مووچەخۆران و خانەنشینان و شایسته‌كان، دەناڵێنن،لەم رووەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە بەجێهێنانی پابه‌ندییه‌كان و ئەرکە دەستوورییەکانی پەلە بکات و بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی وتووێژ لە پێناوی خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیدا.