حه‌كیم سه‌ركۆنه‌ى هێرشى فڕۆكه‌وانى توركیا بۆ ناوچه‌ى سیده‌كان ده‌كات

الثلاثاء 11 آب 2020 - 22:56

حه‌كیم سه‌ركۆنه‌ى هێرشى فڕۆكه‌وانى توركیا بۆ ناوچه‌ى سیده‌كان ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتیمانى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى فڕۆكه‌وانى توركیا بۆ ناوچه‌ى سیده‌كان له‌كوردستان كرد كه‌بووه‌ شه‌هید بوونى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى وفه‌رمانده‌كانى پاسه‌وانى سنوور.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،داواى له‌حكومه‌تى عێراق كرد ڕێوشوێنى پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتیمانى،داوایشى له‌لایه‌نى توركیا كرد ڕێز له‌بنه‌ماى دراوسێى باش ورێكاره‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كانى ئاڵوگۆڕى په‌یوه‌ندییه‌كان بگرێت.