ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد

الثلاثاء 11 آب 2020 - 20:24

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێى ده‌ركرد،دیارترینیان ،شه‌هیدان وبریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو ودواى ئه‌و به‌رواره‌یش به‌یاسا ده‌زگاى شه‌هیدان هه‌ژماربكرێن.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ى ئابى 2020،دانیشتنى ئاسایی خۆى،به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سازكرد،ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ى له‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى تاوتوێ كرد،وژماره‌یه‌ك بڕیارى له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد"،وتیشى"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ده‌ستپێكى دانیشتنه‌كه‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ودوا پێشهاته‌كان،وئه‌ركه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زیادبوونى توشبووان وپلانه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌بواره‌كانى خۆپاراستن وكۆنترۆڵكردنى ته‌ندروستى وهۆشیاریی تاوتوێ كرد".
وتیشى"وه‌ك ته‌واوكارییه‌ك بۆ كارنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى كه‌له‌7ى ئایارى 2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جێ به‌جێ كردنى قۆناغى دووه‌مى كارنامه‌كه‌،كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌قوربانیانى خۆپیشاندانه‌ ئاشته‌واییه‌كانى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2019،دواى ته‌واوكردنى ئامارى وردى ناوى شه‌هیدانى كچان وكوڕانى گه‌له‌كه‌مان وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان وهه‌ژماركردنیان به‌شه‌هیدانى نیشتیمان،ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئه‌م بڕیارانه‌ى ده‌ركرد:
 
 1-شه‌هیدان وبریندارانى خۆپیشاندانه‌كانى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو وله‌دواى ئه‌و به‌رواره‌وه‌ به‌یاساى ده‌زگاى شه‌هیدانى ژماره‌ 2ى ساڵى 2009 هه‌ژمار ده‌كرێن،وهه‌موو ماف وده‌رماڵه‌كانى ئه‌م یاساییه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
 
2-راسپاردنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پێكهێنانى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى پزیشكى له‌پسپۆڕییه‌ جیاجیاكان بۆ چاودێریكردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى برینداران ودابینكردنى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ برینداران هه‌ر كه‌سه‌ وبه‌پێى پارێزگاكه‌ى.
 
3-ئه‌و بریندارانه‌ له‌عێراق چاره‌سه‌ریان نییه‌ ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
 
4-قوربانیانى خۆپیشاندانى ئاشتییانه‌ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019 ده‌سته‌به‌رى ته‌ندروستى ویاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانى ژماره‌ 20ى ساڵى 2009ى هه‌مواركراو ده‌یانگرێته‌وه‌ .
 
5-لە پرۆژەی هەمواركراوی یاسای كەمئەندامان، وخاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانى ژماره‌ 39ى ساڵى 2013 بڕگەیەك بۆ كەمئەندامان وبریندارانى قوربانیانى  خۆپیشاندانەئاشته‌واییه‌كانى تشرینى یه‌كه‌مى2019زیاد بكرێت،كه‌له‌ئێستادا له‌ڕووى جه‌سته‌ییه‌وه‌ له‌كار كه‌وتوون ،به‌هۆى كه‌مئه‌ندامێتى یان گرفتێكى جه‌سته‌یی تووشیان هاتووه‌ له‌ئاكامى ئه‌و ڕووداوانه‌.
 
 
 وه‌زیرى كاره‌با پوخته‌یه‌كى بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ نمایشكرد له‌سه‌ر ڕه‌وشى سیسته‌مى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با ودابه‌شكردنى،كه‌كۆى ئه‌و ئه‌ركانه‌ى خراونه‌ته‌گه‌ڕ له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌پێناو دابینكردنى ته‌زووى كاره‌با ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وێستگه‌كانى له‌خۆگرت.
 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌م باره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد له‌پێناو خزمه‌تكردنى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت وله‌پێشینه‌ى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان.
 
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بابه‌ته‌كانى ترى سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى تاوتوێ كرد وئه‌م بڕیارانه‌ى ده‌ركرد:
 
وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى واژۆكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چابخانه‌ حكومییه‌كان وژماره‌یه‌ك چابخانه‌ى تایبه‌تى ڕه‌سه‌ن وناسراو به‌توانا باڵاكانى،وچابخانه‌كانى تۆڕى ڕاگه‌یاندن،وچابخانه‌كانى مه‌زارگا پیرۆزه‌كان،به‌مه‌رجى دابینكردنى بوودجه‌ى دارایی به‌پێى مادده‌ى(13)ى یاساى كارگێرى دارایی فیدڕاڵى ژماره‌6ى ساڵى 2019.
 
2-به‌رده‌وامیدان به‌شێوازى گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ئامێر وكه‌ره‌سه‌كان كه‌ ورده‌كارییه‌كانى له‌كۆنووسى پاشكۆى به‌ستراو به‌یاداشتننامه‌ى    فه‌رمانگه‌ى یاسایی له‌نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌:د.ق/1741،له‌به‌روارى 16ى كانونى یه‌كه‌مى 2019 جێگیركراوه‌،به‌پێى میكانزمى فرۆشتن به‌نمایشكردن كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌بازاڕكردنى كه‌ره‌سه‌كانیان بنیاتنراوه‌.
 
3-په‌سه‌ندكردنى كۆنووسى ژماره‌(12) وڕاسپارده‌كانى تایبه‌ت به‌فه‌رمانى دیوانى (45 لسنه‌ 2018) كه‌به‌ستراوه‌ به‌نووسراوى وه‌زاره‌تى پلاندانان ژماره‌: و.س/ 1./2/492،له‌به‌روارى 27/7/2020،كه‌تایبه‌ته‌ به‌پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان.
 
 
 
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌به‌شێكى دانیشتنه‌كه‌ى داخوازییه‌كانى پارێزگاى زیقار ورێكاره‌كانى جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى خه‌ڵكه‌كه‌ى تاوتوێ كرد،وژماره‌یه‌ك بڕیارى له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد:
 
1-ته‌رخانكردنى بڕى 50ملیار دینار بۆ پارێزگاى زیقار،وبه‌پێى ڕێنماییه‌كانى(10ملیار دینارى)خه‌رجده‌كرێت،وله‌لایه‌ن كۆمپانیاى گشتى په‌یوه‌ندییه‌كان وزانیارییه‌كان كه‌یه‌كێكه‌ له‌كۆمپانیاكانى وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌كان دابین ده‌كرێت،به‌مه‌رجێك وه‌ك دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى پێشووى كۆمپانیاكه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ساڵانى پێشوو هه‌ژمار بكرێت.
 
2-په‌سه‌ندكردنى ڕاسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى ژماره‌ 11ى ساڵى 2020 بۆ وزه‌،له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى كاركردن به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ وزه‌،وڕاسپارده‌ى ژماره‌ 35ى ساڵى 2020،له‌باره‌ى لێخۆشبوونى كۆمپانیاى نه‌وتى زیقار له‌ڕێنماییه‌كانى جێ به‌جێ كردنى بوودجه‌ى فیدڕاڵى،وڕێنماییه‌كانى جێ به‌جێ كردنى گرێبه‌سته‌ حكومییه‌كان ژماره‌ 2ى ساڵى 2014،سه‌باره‌ت به‌پاره‌ى خه‌رجكراو له‌سووده‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ گرێبه‌سته‌ ڕێگه‌پێدراوه‌كانى نه‌وت،به‌مه‌به‌ستى  پاڵپشتى كردنى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌پارێزگاى زیقار ،بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌ته‌نها.
 
 3-دابینكردنى بابه‌تى قیر  به‌پاشه‌كى بۆ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌كانى پارێزگاى زیقار.
 
4-راسپاردنى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونیشته‌جێكردن به‌ئه‌نجامدانى كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌رزه‌پردى زیقارى كۆنكرێتى به‌پێى مادده‌ى 13/دووه‌م له‌یاساى كارگێڕى دارایی فیدڕاڵى هه‌مواركراو.
 
5-به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌ڕۆى گشتى/وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ نیشته‌جێكردن هه‌ڵده‌ستێت به‌گواستنه‌وه‌ى پاره‌ زیاده‌ڕه‌وییه‌كانى به‌بڕى 20 ملیار دینار له‌بوودجه‌ى به‌كاربه‌ر بۆ بوودجه‌ى وبه‌ره‌هێنان
 
6-وه‌زاره‌تى نه‌وت سه‌رجه‌م پێداویستی فه‌رمانگه‌كانى شاره‌وانى تایبه‌ت به‌قیرتاوكردنى شه‌قامه‌كانى زیقار ونۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دابین ده‌كات له‌ڕێگاى پاره‌دانى به‌پاشه‌كى.
 
7-په‌سه‌ندكردنى واژۆى گرێبه‌ستى تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ناسرٍییه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.