ته‌ندروستى:چه‌ند بڕیارێكى گرنگ وهه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى میدیایی تایبه‌ت به‌مانگى موحره‌م بڵاوده‌كرێته‌وه‌

الثلاثاء 11 آب 2020 - 10:33

ته‌ندروستى:چه‌ند بڕیارێكى گرنگ وهه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى میدیایی تایبه‌ت به‌مانگى موحره‌م بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

 
و:سۆما جاف
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چه‌ند بڕیارێكى گرنگ وهه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه‌ى میدیایی تایبه‌ت به‌مانگى موحره‌م بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
سه‌یف به‌در وته‌بیژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى حكومى له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوویدا چه‌ند بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ى مانگى موحره‌م ده‌رده‌كات،هه‌روه‌ها له‌میان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌باره‌گاى ده‌سته‌ى ڕاوێژكاران سازكرا له‌باره‌ى لایه‌نى هۆشیاركردنه‌وه‌ میدیایی په‌تاى كۆرۆنا هۆكارى زیادبوونى ڕێژه‌ى گیانلده‌ستدان به‌كۆرۆنا خرایه‌ڕوو".
به‌در وتیشى"مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ڕوون وئاشكراى هه‌بوو له‌باره‌ى پابه‌ندبوون به‌ئه‌نجامدانى نه‌رێته‌ حسه‌ینییه‌كان له‌میان دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى،واتا ئه‌نجامدانى نه‌رێته‌كان له‌ڕێگاى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى"،داوایشى له‌هه‌مووان كرد،پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان بن،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ى ئه‌م گردبوونه‌وانه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانى كاره‌ساتبار ده‌بێت وده‌بێت هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیدارى په‌تاكه‌".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌بۆنه‌كانى پێشوو چه‌ند ڕێنماییه‌كى ده‌ركرد وه‌ك له‌بۆنه‌كانى زیاره‌تى شه‌عبانییه‌ یاخود زیاره‌تى ئیمام كازم"سڵاوى خواى لێبێت"له‌باره‌ى په‌یڕه‌وكردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا چه‌ند بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ى مانگى موحره‌م ده‌رده‌كات".
وتیشى"له‌ئێستادا جۆره‌ جێگیربوونێك له‌ژماره‌ى توشبووان وچاكبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ئارادایه‌"،وتیشى"حاڵه‌ته‌كانى گیانله‌ده‌ستدان له‌زیادبووندایه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌ توشبووه‌كان دڕه‌نگ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن یان نه‌خۆشه‌كه‌ كێشه‌ى ته‌ندروستى هه‌یه‌ وڕه‌وشى ته‌ندروستى تێكده‌چێت وگیانى له‌ده‌ستده‌دات".
به‌در ڕوونیكرده‌وه‌"هه‌ندێك له‌توشبووه‌كان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه‌ تا ئه‌و كاته‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستییان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ ناجێگیر ده‌بێت ،هۆكارى ئه‌مه‌یش ترس وتۆقاندنه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وئاست نزمه‌كان وهه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى له‌بوارى ته‌ندروستى كارده‌كه‌ن كه‌ده‌یانه‌وێت نه‌خۆشه‌كان قۆرخبكه‌ن به‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌موو چاره‌سه‌ره‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌پرۆتۆكۆڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر دابینكراوه‌".