ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: بۆمبێكى چێندراو به‌ر ‌كاروانێكى ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باكوورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌

الثلاثاء 11 آب 2020 - 11:49

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: بۆمبێكى چێندراو به‌ر ‌كاروانێكى ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باكوورى به‌غدا ته‌قییه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى،ئه‌مڕۆسێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند،بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش له‌ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدای پایته‌خت ته‌قیه‌وه‌.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌ عه‌مبارى ئۆتۆمبێله‌كان سوتاوه‌.