ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئەو هەواڵەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى هێرشى تێکدەرانە بۆ سەر خاڵى سنورى جریشان لەگەڵ کوەیت ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 10-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ئەو هەواڵەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى هێرشى تێکدەرانە بۆ سەر خاڵى سنورى جریشان لەگەڵ کوەیت ڕه‌تكرده‌وه‌
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئەو هەواڵە ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ لەبارەى هێرشى تێکدەرانە بۆ سەر خاڵى سنورى جریشان لەگەڵ کوەیت،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.  
    ئەوە لەکاتێکدایە، لە هەندێ پێگەى هەواڵى و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵى ئەوە بڵاوبووەوە کە گروپێکى نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر خاڵى جریشانى سنوری له‌گه‌ڵ كوێت لە خۆرئاواى پارێزگاى بەسرە.