شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى هه‌واڵى په‌لاماردانى ئۆتۆمبێلێك له‌ده‌روازه‌ى جریشان ڕه‌تكرده‌وه‌

الثلاثاء 11 آب 2020 - 09:25

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى هه‌واڵى په‌لاماردانى ئۆتۆمبێلێك له‌ده‌روازه‌ى جریشان ڕه‌تكرده‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،هه‌واڵى په‌لاماردانى ئۆتۆمبێلێك له‌ده‌روازه‌ى سنوورى جریشان ڕه‌تكرده‌وه‌.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،چاودێرى هه‌واڵێكى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه‌ كه‌ڕاگه‌یه‌ندراو وگرته‌ ڤیدیۆییه‌كى له‌خۆگرتبوو له‌لایه‌نێك ویستى ڕاى گشتى چه‌واشه‌ بكات له‌باره‌ى هه‌بوونى په‌لامارێك له‌ده‌روازه‌ى سنوورى جریشان له‌سنوورى عێراق وكوێت".
وتیشى"ئێمه‌ بۆ ڕاى گشتى دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵ وگرته‌ ڤیدیۆیه‌  دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ وچه‌واشه‌كارییه‌،وبه‌ته‌واوه‌تى ڕوودانى په‌لامارێك به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ "داوایش له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌ووردى هه‌واڵه‌كان بگوازنه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمیی وڕێگه‌پێدراوه‌كان به‌ده‌ركردنى هه‌واڵى ئه‌منى".