هه‌ردوو مه‌زارگاى حسه‌ینى وعه‌باسى ڕێوڕه‌سمى گۆڕینى هه‌ردوو ئاڵاى خه‌مباریان ڕاگرت

الاثنين 10 آب 2020 - 19:07

هه‌ردوو مه‌زارگاى حسه‌ینى وعه‌باسى ڕێوڕه‌سمى گۆڕینى هه‌ردوو ئاڵاى خه‌مباریان ڕاگرت

به‌غدا-اه‌ع

 
هه‌ردوو ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگاى حسه‌ینى وعه‌باسى پیرۆز ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕاگرتنى ڕێوڕه‌سمه‌كانى گۆڕینى هه‌ردوو ئاڵاى ڕه‌شى خه‌مبارى له‌هه‌ردوو گڵكۆى ئێمام حسێن وبراكه‌ى عه‌باس سڵاوى خوایان لێبێت له‌شه‌وى یه‌كى مانگى موحه‌ره‌م ڕاگه‌یاند.
سایتى فه‌رمى هه‌ردوو مه‌زارگاى پیرۆزى حسه‌ینى وعه‌باسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ردوو ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگاى پیرۆزى حسه‌ینى وعه‌باسى بڕیاریاندا به‌ڕاگرتنى ڕێوڕه‌سمى تایبه‌ت به‌گۆرینى هه‌ردوو ئاڵاى ڕه‌شى خه‌مبارى له‌گڵكۆى ئیمام حسێن وبراكه‌ى عه‌باس سڵاوى خوایان لێبێت له‌شه‌وى یه‌كى مانگى موحه‌ره‌م".
وتیشى"ڕاگرتنى ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى تایبه‌ت به‌گۆڕینى هه‌ردوو ئاڵاكه‌ له‌شه‌وى یه‌كه‌مى مانگى موحه‌ره‌م بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆى ڕه‌وشى ته‌ندروستى ئێستاى عێراقه‌وه‌ بووه‌ له‌پێناو ڕه‌چاوكردنى ڕاسپارده‌كانى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".