تونێل ومیوانخانه‌كانى داعش له‌دۆڵى سه‌رسار وێرانكران

الأحد 09 آب 2020 - 10:49

تونێل ومیوانخانه‌كانى داعش له‌دۆڵى سه‌رسار وێرانكران

به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌لاحه‌ددین ڕایگه‌یاند تونێل ومیوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌میان پرۆسه‌یه‌كى جۆرى كه‌به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتیمانى عێراقى له‌دۆڵى سه‌رساره‌وه‌ پێشكه‌شكران وێرانكران.
لیوا روكن عه‌بدولموحسین حاته‌م فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌لاحه‌ددین بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،وفه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان،وبه‌به‌شدارى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌لاحه‌ددین به‌كه‌رته‌ سه‌ره‌كییه‌كانى له‌لیواى 91ى پیاده‌ى سوپاى عێراپ وهه‌روه‌ها به‌به‌شدارى فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى سه‌لاحه‌ددین،ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى فراوان ئه‌نجامدرا،بۆ به‌ئامانجگرتنى چه‌ند ئامانجێكى دیاریكراو له‌باكوورى دۆڵى سه‌رسار له‌به‌رده‌م شاره‌دێى ته‌لول باج وهه‌روه‌ها له‌ڕۆژهه‌ڵاتى شارۆچكه‌ى حه‌زه‌ر".
وتیشى"له‌ئاكامى ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ 6تونێل و4 میوانخانه‌ى داعش وێرانكران،هه‌روه‌ها 3 تیرۆرستیش كووژران".