ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى: سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن جۆره‌ هاوسه‌نگییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دروست ده‌كات

الأحد 09 آب 2020 - 11:12

ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى: سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن جۆره‌ هاوسه‌نگییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دروست ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا جۆره‌ هاوسه‌نگییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دروست ده‌كات.  
رامى سكێنى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى سائیرون بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن یه‌كێكه‌ له‌گه‌شته‌ گرنگه‌كان له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندنى جۆره‌ هاوسه‌نگییه‌ك له‌ئه‌ركدا ،وپاڵپشتى كردنى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وبه‌هێزكردنى".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ چه‌ندین ته‌وه‌رى ئابوورى وسیاسى وئه‌منى تاوتوێ ده‌كات كه‌ڕه‌نگه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى عێراقدا جێ به‌جێ بكرێت".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌ركێك ده‌بێت جیاواز بێت بۆ سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مه‌یش نایه‌ته‌دى تاوه‌كو هاوسه‌نگى دروست نه‌بێت له‌ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقى،ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌جه‌مسه‌رگیرى"،وتیشى"چه‌ندین ئاسۆى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ن ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى عێراقى،بۆیه‌ واپێِویست ده‌كات هاوسه‌نگى وئارامى هه‌بێت له‌گۆڕه‌پانى ناوخۆیی وده‌ره‌كییدا".
وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران قه‌یرانى ئابووریش تاوتوێ ده‌كات كه‌عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت وهه‌روه‌ها قه‌یرانى ته‌ندروستى په‌یوه‌ست به‌په‌تاى كۆرۆنا،له‌گه‌ڵ هاوكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،هه‌فته‌ى داهاتوو،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى وله‌سه‌ر داوایه‌كى فه‌رمى سه‌ردانێكى فه‌رمى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌بیستى ئه‌م مانگه‌ چاوى به‌دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌سه‌ردانه‌كه‌دا دۆسییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،تاوتوێ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان وهاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواره‌كانى ئاسایش ووزه‌ وته‌ندروستى وئابوورى ووه‌به‌رهێنان،وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان له‌پاڵ دۆسییه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وهاوكارى دوولایه‌نى له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات