ده‌ستپاكى فیدڕاڵى: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌ستۆ دارایی خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكراكرد

الأحد 09 آب 2020 - 12:01

ده‌ستپاكى فیدڕاڵى: سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى  وه‌زیران ئه‌ستۆ دارایی خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكراكرد

به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانگه‌ى پاراستن له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ڕایگه‌یاند مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ستۆى دارایی خۆى بۆ ساڵى 2020 ئاشكراكردووه‌.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ فۆرمى ئاشكراكردنى ئه‌ستۆى دارایی بۆ ئه‌مساڵى تایبه‌ت به‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستى گه‌یشتووه‌".
ده‌سته‌كه‌ له‌كۆتایی ساڵى ڕابردوو ورده‌كارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسا كارپێكراوه‌كه‌ى ژماره‌ 30 ساڵى 2011 خسته‌ڕوو،دواى په‌سه‌ندكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌مادده‌ى(61)وبڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى(73)ى ده‌ستوور،كه‌مادده‌ى(16/یه‌كه‌م/ج)ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌(سه‌رۆك وه‌زیران وجێگره‌كانى ووه‌زیره‌كان وهاوپله‌كانیان)له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك پۆستى فه‌رمى وه‌رگرتووه‌ وه‌ك چۆن له‌بڕگه‌كانى ترى مادده‌كه‌ هاتووه‌ پابه‌ندن به‌ئاشكراكردن ئه‌ستۆ دارایی خۆیان.