یاسایی نوێنه‌رایه‌تى:سێ بژارده‌ له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئارادایه‌

السبت 08 آب 2020 - 19:30

یاسایی نوێنه‌رایه‌تى:سێ بژارده‌ له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئارادایه‌

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سێ بژارده‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئارادایه‌.
په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د غزى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تاوه‌كو ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی له‌نێوان فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان وته‌نانه‌ت له‌نێو لیژنه‌ى یاسایش نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر سرۆشتى فره‌ بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن".
غزى وتیشى"سێ بۆچوون له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌"،وتیشى،بۆچوونى یه‌كه‌م به‌ئاڕاسته‌ى فره‌ بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستى شارۆچكه‌كانى ده‌چێت،كه‌چى بۆچوونى دووه‌م به‌ئاراسته‌ى بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن ده‌چێت به‌پێى ژماره‌ى كورسییه‌كان".
وتیشى"بۆچوونى سێیه‌م پێى وایه‌ بۆ هه‌ر چوار كورسییه‌ك یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"مشتومڕه‌كان تاوه‌كو ئێستا له‌نێو فه‌رمانگه‌ى یاسایی وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌ كام له‌بژارده‌كان دیارى بكرێت".
ئاماژه‌یشى دا"ڕه‌نگه‌ ئه‌م سێ بژارده‌یه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر یه‌ك بژارده‌ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ پاشكۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوه‌كو ڕه‌وانه‌ى ڕاستاندن بكرێت".
شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى پێشووتر دووپاتیكرده‌وه‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ نێوان فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى بابه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ئارادایه‌ له‌نێویشیاندا نه‌خشه‌ى زه‌مه‌نى وئاماده‌كردن ڕێكارى لۆجستى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وهه‌روه‌ها هونه‌ریش وته‌واوكردنى نوسینگه‌كانى كۆمسیۆن.