ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان شێوازێكى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش ده‌خاته‌ڕوو

السبت 08 آب 2020 - 19:34

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان شێوازێكى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار

 
و:سۆما جاف
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ته‌كتیك وشێوازێكى نوێ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش خسته‌ڕوو،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا عێراق له‌ئێستادا خاوه‌ن توانایه‌كى ئه‌منى باڵایه‌.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ته‌كتیك وشێوازێكى نوێ په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش وشوێن وپێگه‌یان"،
وتیشى،"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان جۆره‌ ئه‌ركێكى تر دژى تیرۆرستانى داعش به‌كارده‌هێنێت،كه‌پشت به‌ده‌به‌ستێت به‌ئیفلیجكردنى هێز وتواناكانى".
ئاماژه‌یشى دا"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌م شێوازه‌ نوێیه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ڕاوه‌دوونانى ئه‌م گروپانه‌ له‌ڕووى ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌وه‌ وله‌ڕیگه‌ى بۆسه‌ى ئه‌منى شه‌وانه‌یی ڕووبه‌روویان ده‌بنه‌وه‌". 
خه‌فاجى ڕایشیگه‌یاند"ده‌زگاى هه‌واڵگیرى وئاژانسه‌ ئه‌منییه‌كان زانیارییان داوه‌ته‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان ورۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"خاڵێكى وه‌رچه‌رخان هه‌یه‌ چ له‌كارى هه‌واڵگرى یان ئه‌منى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا"عێراق له‌ئێستادا توانا ئه‌منى باڵاى هه‌یه‌".