كازمى: ده‌مه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌غدا ڕابگه‌یه‌نم

السبت 08 آب 2020 - 20:28

كازمى: ده‌مه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌غدا ڕابگه‌یه‌نم

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ئاشكرایكرد ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت ڕابگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى له‌میان دیدارى له‌گه‌ڵ پیاو ماقووڵانى ناوچه‌ى ئه‌عزه‌ميية،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى به‌غدا ڕابگه‌یه‌نێت".
كازمى وتیشى"‌نیگه‌رانه‌ له‌ڕه‌وشى به‌غدا ،وچاودێرى ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ى كردووه‌ كه‌تووشى ئه‌م شاره‌ بووه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌:"ده‌بێت به‌غدا بۆ گه‌شه‌ وجوانى خۆى بگه‌رێنینه‌وه‌".