پارتى:سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن هێمایه‌كه‌ بۆ باشبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات

السبت 08 آب 2020 - 20:44

پارتى:سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن هێمایه‌كه‌ بۆ باشبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
ڤیان سه‌بڕى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ واشنتۆن پێویسته‌ بۆ فراوانتركردنى په‌یوه‌ندى وهاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،ئاماژه‌یشى دا ئه‌م سه‌ردانه‌ هێمایه‌كه‌ بۆ باشبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌بڕى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌م سه‌ردانه‌ هێمایه‌كه‌ بۆ باشبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى كازمى له‌كارنامه‌ حكومییه‌كه‌ى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان"،ئاماژه‌یشى دا"په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌روه‌رى وهاوسه‌نگى وهاوكارییه‌كان ده‌بێت".
وتیشى"سه‌ردانه‌كه‌ پێویسته‌ بۆ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ دوولایه‌نه‌كان وپته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى وهاوكار ئه‌منى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وهاوكارى ته‌ندروستى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا،له‌گه‌ڵ هاوكارى ئابوورى له‌بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان ووزه‌دا".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،هه‌فته‌ى داهاتوو،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى وله‌سه‌ر داوایه‌كى فه‌رمى سه‌ردانێكى فه‌رمى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌بیستى ئه‌م مانگه‌ چاوى به‌دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌سه‌ردانه‌كه‌دا دۆسییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،تاوتوێ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان وهاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواره‌كانى ئاسایش ووزه‌ وته‌ندروستى وئابوورى ووه‌به‌رهێنان،وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان له‌پاڵ دۆسییه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وهاوكارى دوولایه‌نى له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات