ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى: دۆسییه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانى عێراق پێویستى به‌خستنەگەڕی هه‌وڵه‌كانه‌

السبت 08 آب 2020 - 18:27

ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى: دۆسییه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانى عێراق پێویستى به‌خستنەگەڕی هه‌وڵه‌كانه‌

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،دۆسییه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانى عێراق گه‌وره‌یه‌ وپێویستى به‌ئه‌ركى ده‌وڵه‌ته‌.
عالییه‌ نسه‌ییف ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گرفتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامان په‌یوه‌سته‌ به‌سستبوونى هه‌ماهه‌نگى نێوان فه‌رمانگه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌بانكى ناوه‌ندى وناوخۆ وده‌ستپاكى وده‌ره‌وه‌"، وتیشى"پێش ماوه‌یه‌كى زۆرئه‌م لایه‌نانه‌ هه‌مووى بانگهێشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كران وده‌ركه‌وت هێچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیان نییه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌".
نسه‌ییف ئاماژه‌یشى دا"ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌ئه‌ركى تاك لایه‌نى هه‌ستاوه‌ له‌بابه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامان چ ئه‌وانه‌ى سه‌ر به‌رژێمى پێشوون یان ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌دۆسییه‌كانى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌"،جه‌ختیشی كرده‌وه‌"ئه‌م دۆسییه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ وپێویستى به‌ئه‌ركى ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت له‌چاودێرى بڕیاره‌كانى دادوه‌رى یان ئه‌نترپۆڵ وهه‌روه‌ها ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان".