ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى: سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات

السبت 08 آب 2020 - 16:21

ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى: سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن هه‌فته‌ى داهاتوو تاوتوێ ده‌كات.
گاتع ڕیكابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك وه‌زیران له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى چوار چێوه‌ى ستراتیژى وبوونى هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌كات".
وتیشى"سه‌رۆك وه‌زیران قه‌یرانى ئابووریش تاوتوێ ده‌كات كه‌عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت وهه‌روه‌ها قه‌یرانى ته‌ندروستى په‌یوه‌ست به‌پةتاى كۆرۆنا،له‌گه‌ڵ هاوكارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،هه‌فته‌ى داهاتوو،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى وله‌سه‌ر داوایه‌كى فه‌رمى سه‌ردانێكى فه‌رمى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،له‌بیستى ئه‌م مانگه‌ چاوى به‌دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌سه‌ردانه‌كه‌دا دۆسییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،تاوتوێ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان وهاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بواره‌كانى ئاسایش ووزه‌ وته‌ندروستى وئابوورى ووه‌به‌رهێنان،وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان له‌پاڵ دۆسییه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وهاوكارى دوولایه‌نى له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات