قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕێژه‌یی تاوه‌كو 15 ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ناوخۆ
  • 8-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕێژه‌یی تاوه‌كو 15ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
    سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی داوه‌ تاوه‌كو 15 ئه‌م مانگه‌ وهه‌روه‌ها ڕۆژانى پێنجشه‌ممه‌ وهه‌ینى وشه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى ده‌بێت"،وتیشى"لیژنه‌كه‌ بڕیاریشى داوه‌ ده‌وامى فه‌رمى له‌ده‌زگا حكومییه‌كان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 25 ده‌بێت و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش ده‌سه‌ڵاتیان پێده‌درێت به‌گوێره‌ی پێویستیه‌كانیان ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران رێكبخه‌ن.‌".
    سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى"لیژنه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ڕێژه‌یی بكرێت له‌دواى 15ى ئه‌م مانگه‌وه‌".