پارێزگارى نه‌جه‌ف: گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان جێى بایه‌خ وچاودێرى حكومه‌تى جۆجێیه‌

السبت 08 آب 2020 - 12:08

پارێزگارى نه‌جه‌ف: گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان جێى بایه‌خ وچاودێرى حكومه‌تى جۆجێیه‌

 نه‌جه‌ف-اه‌ع

 
نوسینگه‌ى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان جێى بایه‌خ وچادێرى حكومه‌تى خۆجێیه‌
نوسینگه‌ى پارێزگارى نه‌جه‌ف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هه‌ندێك له‌په‌یجه‌كانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌گوایه‌ هێزێك سه‌ر پارێزگار هه‌ڵیانكوتاوته‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى سه‌دڕیین"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رتاپاى ئه‌م هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌،ئه‌وه‌ى ڕوویداوه‌ ده‌مه‌قاڵییه‌ك له‌نێوان ئه‌فسه‌رێك وخۆپیشانده‌رێك دروستبووه‌".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌ف ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى پارێزگاكه‌ ڕاسپاردووه‌ لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رى ناوبراو دروست بكه‌ن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"گۆڕه‌پانى خۆپیشاندان وخۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز جێى بایه‌خ وچاودێرى حكومه‌تى خۆجێى وپارێزگاره‌،ئێمه‌یش به‌رده‌وامین له‌دابینكردنى پاراستنى پێویست بۆ خاوه‌ن ده‌نگى نه‌جه‌فى ئازاد".