ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پرۆسه‌یه‌كى جۆرى له‌ناوچه‌كانى دۆڵى سه‌رسار ئه‌نجام ده‌ده‌ن

السبت 08 آب 2020 - 09:26

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پرۆسه‌یه‌كى جۆرى له‌ناوچه‌كانى دۆڵى سه‌رسار ئه‌نجام ده‌ده‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى جۆرى له‌ناوچه‌كانى دۆڵى سه‌رسار به‌رپاكرد،بۆ به‌ئامانجگرتنى حه‌شارگه‌ وئه‌شكه‌وته‌كانى تیرۆرستانى داعش.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان پلانى نوێى په‌یڕه‌وكردووه‌ له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش"،وتیشى"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌یه‌كى جۆرى ئه‌نجامدا به‌پێى پلانێكى پشتبه‌ستوو به‌زانیارى هه‌واڵگیرى له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتیمانى عێراقى له‌باره‌ى بوونى ئه‌شكه‌وت وحه‌شارگه‌كانى ژیّر زه‌مینى له‌ناوچه‌كانى دۆڵى سه‌رسار،ئه‌م زانیاریانه‌ له‌میان چاودێرى وڕووماڵى ئاسمانى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان دووپاتكرایه‌وه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌لاحه‌ددین به‌یاوه‌رى كه‌رته‌كانى سوپاى عێراق وفه‌وجى سواتى پۆلیسى سه‌لاحه‌ددین وحه‌شدى شه‌عبى وبه‌پاڵپشتى فڕۆكه‌كانى سوپا وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵیانكوتاوه‌ سه‌ر ئه‌م حه‌شارگه‌ وئه‌شكه‌وتانه‌ ،كه‌له‌ پێشا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌میان گورزى ئاسمانى ورد ژماره‌یه‌ك شوێن به‌ئامانج گیران".