یاسرى:داخستنى پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌ڕۆژانى جه‌ژنى غه‌دیر

الجمعة 07 آب 2020 - 15:40

یاسرى:داخستنى پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌ڕۆژانى جه‌ژنى غه‌دیر

 نه‌جه‌ف-اه‌ع-حه‌یده‌ر فه‌رمان

و:سۆما جاف
 
لوئه‌ى یاسرى پارێزگاى نه‌جه‌ف،ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه‌،له‌ڕۆژانى جه‌ژنى غه‌دیر پارێزگاكه‌ داده‌خرێت.
یاسرى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه‌ ڕاسپاردووه‌ سزاى كارمه‌ندانى یه‌كێك له‌زاڵگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بدات به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونیان به‌بڕیاره‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان"ئاماژه‌یشى دا"پارێزگاكه‌ له‌ڕۆژانى جه‌ژنى غه‌دیر به‌رامبه‌ر زیاره‌تكاران داده‌خرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه‌"جه‌ژنى غه‌دیر له‌بۆنه‌ گرنگه‌كانى گه‌لى عێراقه‌ وخۆشه‌ویسته‌ له‌دڵمان،به‌ڵام به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبووان،داواى لێبوردن له‌زیاره‌تكاران ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ڕێگه‌ به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌یان ناده‌ین له‌ڕۆژانى ئه‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌مه‌یش له‌پێناو پاراستنى گیانى هه‌زاره‌ها هاوڵاتى له‌مه‌ترسى توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌موو زاڵگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ڕاسپێردراون به‌بڕیاره‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ئه‌وه‌یش به‌ڕێگه‌نه‌دان به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاكه‌ بۆ نێو پارێزگاكه‌ له‌ماوه‌ى یادى جه‌ژنى غه‌دیر ،وڕێنمایش دراوه‌ به‌سزادانى سه‌رپێچیكاران.
یاسرى ئاماژه‌یشى دا"پارێزگاكه‌ ئه‌مشه‌و گه‌وره‌ترین سه‌یرانگا بۆ خێزانه‌ نه‌جه‌فییه‌كان به‌ بێ به‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه‌ وه‌ك دڵخۆشییه‌ك به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى غه‌دیر"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێ له‌پارێزگاكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى تر ،چونكه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانان ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشراوه‌ ڕاسته‌وخۆ كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌كۆمپانیاكان كه‌خوازیارن كاربكه‌ن،وبوودجه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن".
وتیشى"نووسراومان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كرد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى سه‌رجه‌م وانه‌بێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ڕاژه‌ى هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن".