ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ستایشى هه‌نگاوه‌كانى كازمى ده‌كات له‌باره‌ى دواخستنى فڕینى فڕۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا

الجمعة 07 آب 2020 - 15:33

ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى ستایشى هه‌نگاوه‌كانى كازمى ده‌كات له‌باره‌ى دواخستنى فڕینى فڕۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا

 به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ چه‌ندین دۆسییه‌ له‌بواره‌كانى نه‌وت وكاره‌با ڕه‌وانه‌ى دادگا كراون،هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كازمیش له‌باره‌ى بابه‌تى دواخستنى فڕینى فڕۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌ئه‌رێنى ناوبرد.
په‌رله‌مانتار عالیه‌ نسه‌ییف ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى ئه‌و دۆسییانه‌ى كه‌لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا وله‌سایه‌ى قه‌یرانى كۆرۆنا كاریان له‌سه‌ركردووه‌ زۆربه‌یان دۆسییه‌كانى بوارى نه‌وت وكاره‌بان وڕه‌وانه‌ى دادگا كراون".
نسه‌ییف هه‌نگاوه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى بابه‌تى دواخستنى فڕینى فڕۆكه‌یه‌ك له‌فرۆكه‌خانه‌ى  به‌غدا كه‌به‌ئاڕاسته‌ى لوبنان به‌ڕیكه‌وتبوو به‌ئه‌رێنى ناویبرد"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م پێشێلكارییه‌ كاریگه‌رى به‌سه‌ر ناوى فرۆكه‌وانى عێراقى ده‌كات،بگره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سووكایه‌تى كردنه‌ به‌شكۆى گه‌شتیاران".