ته‌ندروستى:لیژنه‌یه‌ك له‌شاره‌زایان چاودێرى پێشهاته‌كانى ژماره‌ى توشبووان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنى پێشینه‌كانى قۆناغى داهاتوو

الجمعة 07 آب 2020 - 11:49

ته‌ندروستى:لیژنه‌یه‌ك له‌شاره‌زایان چاودێرى پێشهاته‌كانى ژماره‌ى توشبووان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنى پێشینه‌كانى قۆناغى داهاتوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووپاتیكرده‌وه‌،لیژنه‌یه‌ك له‌شاره‌زایان چاودێرى پێشهاته‌كانى ڕێژه‌ى توشبووان ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنى پێشینه‌كانى قۆناغى داهاتوودا.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند ،بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا بێ بنه‌ما نین به‌ڵكو په‌نا بۆ شاره‌زایان ده‌برێت له‌باره‌ى بڕیاره‌كانه‌وه‌"ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لیژنه‌یه‌كى شاره‌زایان وڕاوێژكاران هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ دیاریكردنى پێشینه‌كانى قۆناغه‌كه‌ به‌پێى پێشهاته‌كانى ڕێژه‌ى توشبووان".