ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ڕۆڵى هه‌بوو له‌سه‌قامگیربوونى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى گه‌وره‌یان له‌سه‌ربوو

الجمعة 07 آب 2020 - 14:41

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ڕۆڵى هه‌بوو له‌سه‌قامگیربوونى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى گه‌وره‌یان له‌سه‌ربوو

به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ڕۆڵى هه‌بوو له‌به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بوو،ئاماژه‌یشى دا فشارخستنه‌ سه‌ر گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان وشانه‌ نوستووه‌كان به‌رده‌وامه‌ تاوه‌كو وڵات له‌هه‌بوونیان كیۆماڵده‌كرێت.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كان به‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كانییه‌وه‌ كه‌له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ده‌ستپێكرد له‌پاڵ پرۆسه‌ پێشوه‌خته‌ به‌رده‌وامه‌كان كاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌سنوورداركردن وڕاگرتنى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌و ناوچانه‌،كه‌چه‌ندین گروپى تیرۆرستى وشانه‌ى نوستوو له‌خۆى گرتبوو".
خه‌فاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"فشارخستنه‌سه‌ر گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان وشانه‌ نوستووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى وڵات له‌هه‌بوونیان كیۆماڵده‌كرێته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون به‌سنوورداركردنى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كان وڕاگرتنیان".
وتیشى"ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وئه‌منى وپه‌یوه‌ندى به‌هێزى نێوان هاوڵاتیان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،ڕۆڵى گه‌وره‌یان هه‌بووه‌ له‌به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قاگیرى ئه‌منى وئابوورى بۆ ناوچه‌ جیاجیاكان كه‌هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منى گه‌وره‌یان له‌سه‌ربووه‌".
شایه‌نى باسه‌ پێشووتر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ستراتیژیه‌تییه‌كى نوێ خسته‌ڕوو بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ما هه‌واڵگیرییه‌كان له‌میان كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وئه‌منى بۆ ڕاوه‌دوونانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان.