ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان: ده‌ستكراوه‌ به‌هه‌ژماردنى کەرەستە كیمیاوییه‌كانى ناو عەمبار و کۆگاکان بۆ ئه‌وه‌ى دوور له‌ناوچه‌كانى نێشته‌جێبوون كۆبكرێته‌وه‌

الجمعة 07 آب 2020 - 15:05

ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان: ده‌ستكراوه‌ به‌هه‌ژماردنى کەرەستە كیمیاوییه‌كانى ناو عەمبار و کۆگاکان بۆ ئه‌وه‌ى دوور له‌ناوچه‌كانى نێشته‌جێبوون كۆبكرێته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند ده‌ستكراوه‌ به‌هه‌ژماردنى کەرەستە كیمیاوییه‌كانى ناو عەمبار و کۆگاکان بۆ ئه‌وه‌ى دوور له‌ناوچه‌ نیشته‌جێبووه‌كانى كۆبكرێته‌وه‌.
دكتۆر عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌جێ به‌جێ كردنى ڕاسپارده‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى،چ زه‌مینى بێت یان له‌ڕێگاى عه‌مبارى ئاسمانى یان ده‌ریاوانى،بۆ چاودێرى كردنى بابه‌تى جیاكردنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ كیمیاوییه‌كان له‌ناوچه‌ نێشته‌جێبووه‌كان،وكۆكردنه‌وه‌ى دوور له‌هاوڵاتیان،بۆیه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وئه‌ندامێتى سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌له‌م بابه‌ته‌ كارده‌كه‌ن ده‌ستیانكرد به‌هه‌ژماردنى كه‌ره‌سته‌ى ناو عه‌مبار وكۆگاكان". 
وائلی وتیشى"بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ى 403ى ساڵى 2019 ده‌ڵێت  سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ده‌سته‌ى گشتى گومرگى،وكۆمپانیاى گشتى به‌نده‌ركانى عێراق هه‌ریه‌ك به‌پێى شاره‌زایی خۆى هه‌ڵده‌ستێت به‌كشانه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ عه‌مباركراوه‌كانى نێو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان كه‌له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت وده‌سته‌ جیاجیاكانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌هۆى جێ به‌جێ نه‌كردنى ڕێوشوێنه‌كانى گۆمرگى یان به‌هۆى هه‌بوونى سه‌رپێچى له‌مامه‌ڵه‌كانی ئه‌م كه‌ره‌سته‌ وعه‌مبارانه‌ بووه‌ هۆى گردبوونه‌وه‌ى له‌هه‌ندێك له‌ده‌روازه‌كان نه‌ك هه‌موویان".
ئاماژه‌یشى دا"ده‌روازه‌ ده‌ریاوانه‌كان زۆرترین ده‌روازه‌ن كه‌ ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌یان له‌خۆگرتووه‌،وله‌ڕێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ فه‌رماندرا به‌دروستكردنى له‌ماوه‌ى 72 كاتژمێر ده‌ست به‌هه‌ژماردن و ده‌رخستنى هۆكارى كۆكردنه‌وه‌ى له‌عه‌مباره‌كان ده‌كرێت،ولایه‌نه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كانى ئه‌م بابه‌تانه‌یش سزا ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبكرێت به‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ى به‌نده‌ره‌كان".
پێشووتریش عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ئاماژه‌ى به‌ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیران دابوو له‌باره‌ى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى به‌په‌له‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى سنوورى وئه‌ندامێتى فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ مه‌ترسیداره‌كانى نێو عه‌مبار وكۆگاكان كه‌له‌نێو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كاندان.