ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك هۆكارى شه‌هیدبوونى 150 كه‌س بووه‌ له‌ پارێزگاى دیاله‌

الجمعة 07 آب 2020 - 14:57

ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك هۆكارى شه‌هیدبوونى 150 كه‌س بووه‌ له‌ پارێزگاى دیاله‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری ،ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ساڵی 2008دا كه‌ بوه‌ته‌ هۆكار بۆ شه‌هیدبوونى 150 هاوڵاتی.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگری كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، تیمه‌كانی هه‌واڵگری و دژه‌ تیرۆری دیاله‌ و به‌غداد پرۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگریان ئه‌نجامدا و توانیان تیرۆرستێك به‌ناوی ئه‌بو خه‌تاب ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له‌ریزه‌كانی  تیرۆرستانى داعش له‌ناوچه‌ی به‌له‌دروزی دیاله‌ كردوه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و چه‌كداره‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ بازاڕی ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عد له‌ ساڵی 2008 كه‌ بوه‌ هۆی شه‌هیدبوونى 150 كه‌س له‌ هاوڵاتیانی ناحیه‌كه‌.
هه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدای پایته‌خت و به‌پێی به‌دواداچونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی دیاله‌ ده‌ستگیركراوه‌، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كانیدا و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.