هه‌رێمی كوردستان زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانى كۆرۆنای تۆماركرد

الخميس 06 آب 2020 - 22:03

هه‌رێمی كوردستان زۆرترین گیانله‌ده‌ستدانى  كۆرۆنای تۆماركرد

هه‌ولێر-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، 507 توشبوی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، 14 كه‌سیش به‌هۆی توشبونیان به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 41 كه‌ره‌نتین كراون، له‌ئێستاشدا 428 هاوڵاتی له‌ 15 شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتینه‌كان ماون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا دو هه‌زار و 522 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ 712 پشكنینیان له‌ هه‌ولێر، 431 له‌ سلێمانی،  804 له‌ دهۆك، 325 له‌ راپه‌ڕین، 25 پشكنینیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه‌ 507 توشبوی نوێ تۆماركراون كه‌ 244 له‌ هه‌ولێر و 70 توشبویان له‌ سلێمانی، ،28 له‌ گه‌رمیان، 59 له‌ راپه‌ڕین، 14 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 92 توشبوشیان له‌ دهۆك ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 132 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ كه‌ 89  كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 34 له‌ گه‌رمیان، نۆ كه‌سیشیان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ شه‌ش له‌ هه‌ولێر و پێنج له‌ سلێمانی، كه‌سێك له‌گه‌رمیان، دو كه‌سیشیان له‌ دهۆك بون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 16 هه‌زار و 84  توشبو، له‌نێویاندا 611 مردن هه‌یه‌، نۆ هه‌زار و  843 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.