كازمى ڕێنمایی دا به‌ڕێزلێنانى قوربانیانى سوپاى سپى

الخميس 06 آب 2020 - 15:51

كازمى ڕێنمایی دا به‌ڕێزلێنانى قوربانیانى سوپاى سپى

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌ڕێزلێنانى شیاو بۆ قوربانیانى سوپاى سپى كه‌له‌كاتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا بوونه‌ته‌ قوربانى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیكاى پزیشكانى عێراق كردووه‌،به‌ئاماده‌بوونى حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌میان دیداره‌كه‌ گفتوگۆكراوه‌ له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا وئه‌و ئه‌ركانه‌ى گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ گه‌مارۆدانى ئه‌م په‌تایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى پێویستن بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه‌،وهه‌روه‌ها ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ هاوڵاتیان".
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیش له‌ڕه‌وشى كارمه‌ندانى پزیشكى كراوه‌ كه‌ئه‌ركێكى گه‌وره‌ ده‌گێڕن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وكاركردن بۆ باشتركردنه‌وه‌ى دۆخیان ودابینكردنى پاراستنى پێویست بۆ پزیشكه‌كان دژى په‌لاماره‌ به‌رده‌وامه‌كان كه‌دژیان ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كان".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ستایشى ئه‌ركى كارمه‌ندانى پزیشكى كردووه‌ كه‌له‌ڕه‌وشێكى تایبه‌تدان وژیانى خۆیان ته‌رخانكردووه‌ بۆ ڕزگاركردنى ژیانى كه‌سانى تر وله‌م پێناوه‌یشدا خۆیان خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌". 
كازمى ڕێنمایشى دا ،قوربانیانى سوپاى سپى ڕێزلێنانى شیاوه‌ بكرێن گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى قوربانیدانیان له‌كاتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى پێشوو بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ى پاراستنى كارمه‌ندانى پزیشكى وڕاوه‌دوونانى دادوه‌رى هێرشبه‌ران ".
هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌ تاوتوێى كارى نۆرینگه‌ تایبه‌ته‌كان وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كان كرا به‌شێوازێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا،وسه‌لامه‌تى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كان بپارێزێت له‌مه‌ترسى گواستنه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا".