وه‌زیرى گواستنه‌وه‌: چاكسازى بنچینه‌یی له‌هێڵى ئاسمانى ده‌كرێت

الخميس 06 آب 2020 - 15:39

وه‌زیرى گواستنه‌وه‌: چاكسازى بنچینه‌یی له‌هێڵى ئاسمانى ده‌كرێت

 به‌غدا-اه‌ع

 
ناسڕ حسێن شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ له‌هێڵى ئاسمانى عێراقى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى پێشووى.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى سازكرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى لق وهۆبه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى كۆمپانیاى گشتى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى میكانزم وڕێوشوێنه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌كارى كۆمپانیاكه‌ وپێداچوونه‌وه‌ى پێشهاته‌كانى كاركردن".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ شبلى دووپاتیكرده‌وه‌"چاكسازى ڕاسته‌قینه‌ له‌هێڵى ئاسمانى عێراقى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رده‌مى پێشوو بگه‌رێته‌وه‌،ئاماژه‌یشى دا"خواستێكى هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى بنچینه‌یی له‌كارى كۆمپانیاكه‌ له‌ڕێگه‌ى دیاریكردنى ئاڵنگارییه‌كان كه‌ڕێگرن له‌به‌رده‌م كاركردندا وچاره‌سه‌ركردنیان به‌پێى واده‌ى زه‌مه‌نى دیاریكراودا".
جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوون به‌سه‌رجه‌م میكانزم وپلانه‌كان كه‌دانراوه‌ بۆ بووژانه‌وه‌ى گواستنه‌وه‌ى نیشتیمانى وبه‌ره‌وپێشبردنى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كارى هێڵى ئاسمانى جێى بایه‌خى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌له‌لاى خۆیه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى چاودێریكردن وپاڵپشتى كردنى گواستنه‌وه‌ى نیشتیمانى له‌به‌ر ڕۆڵى گه‌وره‌ى له‌گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیاران وخزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه‌ وهه‌روه‌ها دیمه‌نى پرشنگدارى وڵاته‌ وخاوه‌ن مێژووییه‌كى ڕه‌سه‌نه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌70 ساڵ".