دژه‌ تیرۆر:هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى شانه‌ نوستووه‌كان

الخميس 06 آب 2020 - 14:53

دژه‌ تیرۆر:هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى شانه‌ نوستووه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر دووپاتیكرده‌وه‌،له‌ماوه‌ى مانگى ته‌مموزى ڕابردوو 23 تیرۆرست له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى ده‌ستگیركراون،ئاماژه‌یشى دا هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنى شانه‌ نوستووه‌كان.
ساعدى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى سه‌ره‌كى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر چاره‌سه‌ركردنى شانه‌ نوستووه‌كان وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆره‌ له‌وڵاتدا"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌ماوه‌ى مانگى ته‌مموزى ڕابردوو 23 تیرۆرست له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى ده‌ستگیركراون".
ساعدى ئاماژه‌یشى دا"ئۆپراسیۆنه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئاست باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ له‌ناوبردنى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌وڵاتدا".
پێشووتریش عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى دووپاتیكرده‌وه‌ به‌وردى چاودێرى پاشماوه‌كانى داعش وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا ده‌كرێت.
ئه‌سه‌دى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌وردى وبه‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكارانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان چاودێرى جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش ده‌كات".
دووپاتیشیكرده‌وه‌ هه‌موو جموجۆڵه‌ گوماناوییه‌كانى پاشماوه‌كانى داعش چاودێرى ده‌كرێن،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌موو جموجۆڵه‌كانیان له‌ژێر كۆنترۆڵدان".
ئاماژه‌یشى دا"تیرۆر له‌ئێستادا له‌قۆناغى له‌ناوچوون دایه‌،سه‌ربارى هه‌بوونى هه‌ندێك شانه‌ى نوستوو به‌ڵام ناتوانێت بۆ چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه‌".
ئه‌سه‌دى وتیشى"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى له‌چوارچێوه‌ى كارى كردارى دایه‌ له‌پێناو له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستا