نوسینگه‌ى به‌ڕێز سیستانى داواى پشتگیرى گه‌لى لوبنان وكۆمه‌ك كردنى ده‌كات

الخميس 06 آب 2020 - 10:16

نوسینگه‌ى به‌ڕێز سیستانى داواى پشتگیرى گه‌لى لوبنان وكۆمه‌ك كردنى ده‌كات

 نه‌جه‌ف-اه‌ع

 
نوسینگه‌ى به‌ڕێز عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى داواى پشتگیریكردن له‌گه‌لى لوبنان وكۆمه‌كردنى كرد.
نوسینگه‌ى به‌ڕێزیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى له‌نه‌جه‌فى پیرۆز به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ كه‌توشى شارى به‌یروتى خۆشه‌ویست بویه‌وه‌ له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز كه‌به‌نده‌رى ئه‌و شاره‌ى هه‌ژاندووه‌ وبووه‌ هۆى ژماره‌یه‌كى زۆرى قوربانى وبێسه‌روشوێن ودووهێنده‌ى برینداریش له‌گه‌ڵ ده‌ربه‌ده‌ركردنى ده‌یان هاوڵاتى له‌ماڵ وزێدى خۆیان،وبووه‌ هۆى وێرانكارییه‌كى زۆر وزیانێكى گه‌وره‌ به‌باڵه‌خانه‌ وموڵكه‌كان له‌دیمه‌نێكى كاره‌ساتبارى كه‌م وێنه‌ له‌م ساڵانه‌ى دواییه‌دا.
وتیشى"پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى گه‌لى خۆشه‌وێستى لوبنان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ كاره‌ساتباره‌ داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌ر ئه‌م گه‌له‌ بێت وهێز ووزه‌ وتوانایان پێببه‌خشێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌،داوایشى له‌باوه‌ڕدارانى خۆشه‌وێست وسه‌رجه‌م خێرخوازان له‌جیهان كرد له‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ پشتگیرى گه‌لى لوبنان بكه‌ن وهه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ كۆمه‌كیان بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ئه‌م كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌ى به‌سه‌ریاندا هات.