وه‌زیرى نه‌وت:چه‌ند كاروانێكى ترى گواستنه‌وه‌ى ڕۆنى گاز ڕه‌وانه‌ى به‌یروت ده‌كرێت

الخميس 06 آب 2020 - 10:48

وه‌زیرى نه‌وت:چه‌ند كاروانێكى ترى گواستنه‌وه‌ى ڕۆنى گاز ڕه‌وانه‌ى به‌یروت ده‌كرێت

به‌غدا-اه‌ع-حوسام ته‌میمی

 
و:سۆما جاف
 
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت سه‌رۆكى شاندى نێردراو بۆ یارمه‌تیدانى به‌یروت به‌نوینه‌رایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند 15 پزیشكى عێراقى له‌پسپۆڕه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جیاجیاكان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ گه‌یشته‌ به‌یروت وله‌ئێستادا ده‌ستبه‌كاربووه‌،ئاماژه‌یشى دا چه‌ند كاروانێكى ترى گواستنه‌وه‌ى رۆنى گاز ڕه‌وانه‌ى به‌یروت ده‌كرێت.
عه‌بدولجه‌بار به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،شاندێك ڕه‌وانه‌ى به‌یروت كرا بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى بۆ گه‌لى لوبنان له‌پێناو ده‌رباز بوونى له‌و قه‌یرانه‌ى تێكه‌وتووه‌.
وتیشى"شانده‌كه‌ 15 پزیشكى له‌پسپۆڕه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جیاجیاكانى له‌خۆگرتووه‌ له‌گه‌ڵ 20 تۆن هاریكارى پزیشكى وته‌ندروستى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى عێراق پابه‌نده‌ به‌وه‌ى له‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ پاڵپشتى لوبنان بكات".
ڕوونیشیكرده‌وه‌"چه‌ند كاروانێكى ترى گواستنه‌وه‌ى ڕۆنى گاز ڕه‌وانه‌ى به‌یروت ده‌كرێت"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"عێراق ئاماده‌یه‌ بۆ دابینكردنى سووته‌مه‌نى قوورسى زیاده‌ له‌پێداویستى نێوخۆیی بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى لوبنان بكرێت به‌پێى گرێبه‌ستێك كه‌له‌داهاتوودا واژۆ ده‌كرێت".
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق له‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌بێت،ئاماژه‌یشى دا حكومه‌تى عێراقى بڕیارى داوه‌ فرۆكه‌یه‌كى هاریكارى به‌په‌له‌ى پزیشكى ڕه‌وانه‌ بكات.