وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی دا به‌دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا

الخميس 06 آب 2020 - 14:26

وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی دا به‌دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا

 به‌غدا-اه‌ع

 
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا ،به‌دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا.
غانمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مه‌شقپێكردن وئاماده‌كردن به‌شێكى دانه‌بڕاوه‌ له‌ئه‌ركى كارمه‌ندى ئه‌منى وفاكته‌رێكى سه‌ره‌كییه‌ له‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێیڕاده‌سپێردرێت،بۆیه‌ ڕێنماییمان داوه‌ خولى مه‌شقپێكردنى چڕ ودووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا بكرێت ،بۆ سه‌پاندنى بنه‌ماكانى ڕێكخستنى سه‌ربازى وبنه‌ماكانى مافى مرۆڤ وزیادكردنى متمانه‌ى كارمه‌ندان به‌خۆیان وسه‌ركرده‌كانیان".