شه‌مه‌رى وبه‌تات ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌سامه‌ڕا تاوتوێ ده‌كه‌ن

الخميس 06 آب 2020 - 12:04

شه‌مه‌رى وبه‌تات ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌سامه‌ڕا تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕالى،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕاییان به‌سه‌ركرده‌وه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ریق روكن جه‌عفه‌ر به‌تات فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕالى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕاییان به‌سه‌ركرده‌وه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ى كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌ جێگیركراوه‌كان وشێوازى دابه‌شكردنیان".
وتیشى"ئه‌ركى هه‌واڵگیرى وئه‌منى وچالاكییه‌كانى شانه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌هه‌ندێك ناوچه‌ له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى تاوتوێ كراون".