كازمى ڕێنمایی ده‌دات به‌خه‌رجكردنى قه‌ره‌بووى‌ سه‌ره‌تایی ویاساییه‌كان بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هید ئه‌بو ئه‌حمه‌د نه‌حات

الأربعاء 05 آب 2020 - 19:07

كازمى ڕێنمایی ده‌دات به‌خه‌رجكردنى قه‌ره‌بووى‌ سه‌ره‌تایی ویاساییه‌كان بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هید ئه‌بو ئه‌حمه‌د نه‌حات

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هید مه‌هدى عه‌بدوڵلا كازم(ئه‌بو ئه‌حمه‌د نه‌حات)ڕێنمایی دا به‌خه‌رجكردنى قه‌ره‌بووى سه‌ره‌تایی ویاسایی بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدى ناوبراو.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى سه‌ره‌خۆشى له‌خانه‌واده‌ى شه‌هید ى ناوبراو كردووه‌"،به‌ڵێنیشى پێیانداوه‌ دادپه‌روه‌رى به‌ڕێره‌وى خۆى بگات وخراپه‌كاران به‌سزاى دادپه‌روه‌رى خۆى بگه‌ن له‌ژێر هه‌ر ناو وناونیشانێك بن".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت به‌هه‌موو توانایاكه‌وه‌ كارده‌كات بۆ دابینكردنى چاودێرى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدێك قوربانى داوه‌ له‌پێناو نیشتیمانه‌كه‌ى،وهه‌نگاوه‌كانى چاكسازى متمانه‌پێكراو كه‌حكومه‌ت په‌یڕه‌وى ده‌كات له‌ئێستادا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌شه‌هید كۆچكردوو وسه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ران بانگه‌وازیان بۆ ده‌كرد"،هه‌روه‌ها چاودێرى خانه‌واده‌ى شه‌هید وخوێندنى منداڵه‌كانى وسه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى گرته‌ ئه‌ستۆ".
سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایشى دا"به‌خه‌رجكردنى قه‌ره‌بووى سه‌ره‌تایی ویاسایی بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدى ناوبراو".