كازمى: ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نیشتیمانیمان

الأربعاء 05 آب 2020 - 18:57

كازمى: ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نیشتیمانیمان

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى ده‌رچووانى زانكۆ وپه‌یمانگاكان به‌ڵێنى دا داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ بكات،ئاماژه‌یشى دا ده‌فه‌رتێكمان هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نیشتیمانیمان.
كازمى له‌وتارێكیدا له‌میان دیدارى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌رانى ده‌رچووى زانكۆ وپه‌یمانگاكان كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نیشتیمانى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حکومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبو بوە بەهۆی خراپیی بەرێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن و بڕیاردان لە ساڵانی رابردودا".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى ڕووبه‌رووى حكومه‌ت بوونه‌ته‌وه‌ ئاسته‌نگى گه‌وره‌ن،وهه‌موو داواكارییه‌كانى خۆپیشانده‌ران داواكارى ڕه‌وا وده‌ستووریین"،باسى له‌وه‌ كرد"قه‌باره‌ى كاركردن به‌پێى خواست وئه‌و ئه‌ركه‌ى پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌ركێكى گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام نابێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حكومه‌ت".