وه‌زیرى كۆچ ڕێنمایی ده‌دات به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئاگره‌كه‌ى كه‌مپى كبرتۆى2 له‌دهۆك

الأربعاء 05 آب 2020 - 13:08

وه‌زیرى كۆچ ڕێنمایی ده‌دات به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ئاگره‌كه‌ى كه‌مپى كبرتۆى2 له‌دهۆك

به‌غدا-اه‌ع

 
ئیڤان فایه‌ق جابرو وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانى ئاگره‌كه‌ى كه‌مپى كبرتۆى 2 له‌دهۆك.
عه‌لى عه‌باس جهانگیر به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى لقه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئاگرێك له‌كه‌مپى كبرتۆى2 له‌پارێزگاى دهۆك كه‌وتووه‌ته‌وه‌ وبۆته‌ هۆى سووتاندنى پێنج خێوه‌تگه‌ به‌ته‌واوه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى هه‌بێت".
وتیشى"تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌كاتى گه‌یشتنیان بۆ كه‌مپه‌كه‌ توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌"،ئاماژه‌یشى دا"خێوه‌تگه‌ وهاریكارى خۆراكى وپێداویستى وته‌ندروستى ڕه‌وانه‌ خێزانه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان كراوه‌".