ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: 7 مووشه‌كى جۆر كاتیۆشا له‌باشوورى به‌غداى پایته‌خت دۆزاونه‌ته‌وه‌

الأربعاء 05 آب 2020 - 13:47

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: 7 مووشه‌كى جۆر كاتیۆشا له‌باشوورى به‌غداى پایته‌خت دۆزاونه‌ته‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،7 مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشایان له‌باشوورى به‌غداى پایته‌خت دۆزیه‌وه‌.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 7 مووشه‌كى جۆر كاتیۆشا له‌ناوچه‌ى كه‌راره‌ له‌دۆره‌ى باشوورى به‌غداى پایته‌خت له‌میان كه‌رتى لیواى 23ى فیرقه‌ى حه‌ڤده‌هه‌م دۆزیوه‌ته‌وه‌ وتوانراوه‌ بووچه‌ڵبكرێنه‌وه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"كۆى مووشه‌كه‌كان 8 مووشه‌كن مووشه‌كێك به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاڕاسته‌ كراوه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز له‌به‌غدا به‌بێ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌ر وزیانێكى هه‌بێت".