شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:مووشه‌كێكى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌

الأربعاء 05 آب 2020 - 09:57

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:مووشه‌كێكى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند مووشه‌كێكى كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مووشه‌كێكى كاتیۆشا له‌نزیك فریاكه‌وتنى ڕووبارى له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌".
شانه‌كه‌ وتیشى"مووشه‌كه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى ومادده‌ى نه‌بووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هاوێشتنى مووشه‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى دۆره‌ى به‌غداوه‌ بووه‌".