باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌لوبنان هێڵێكى گه‌رم بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له‌به‌یروت ته‌رخانده‌كات

الثلاثاء 04 آب 2020 - 00:40

باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌لوبنان هێڵێكى گه‌رم بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له‌به‌یروت ته‌رخانده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ شربل وه‌هبه‌ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ى پشتیوانى عێراق بۆ لوبنان ده‌ڕبڕى دواى ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ كه‌بووه‌ هۆى ده‌یان قوربانى وبریندار.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ شربل وه‌هبى هاوتا لوبنانییه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌ وله‌م په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌حكومه‌ت وگه‌لى لوبنان كردووه‌ به‌و ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌،كه‌بۆته‌ هۆى ده‌یان قوربانى وبریندار ووێرانكردنى مۆڵكى گشتى،هه‌روه‌ها پشتیوانى عێراق وهاوخه‌مى ده‌ڕبڕى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى ئه‌م ڕووداوه‌،ونزا بۆ قوربانیان به‌سۆز ولێخۆشبوونه‌وه‌ وبۆ بریندارانیش به‌زووى چاكبوونه‌وه‌.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وتیشى،وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌كاربه‌رێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى كۆمارى عێراق له‌به‌یروت كردووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ڕه‌وشى ڕه‌وه‌ندى عێراقى وكارمه‌ندانى دیبلۆماسى.
ئاماژه‌یشى دا باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌به‌یروت له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام بووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منى وته‌ندروستى له‌حكومه‌تى لوبنان بۆ زانینى ڕه‌وشى ڕه‌وه‌ندى عیِراقى ودڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تییان،ڕوونیشیكرده‌وه‌ هێڵێكى گه‌رم بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له‌به‌یروت ته‌رخانكراوه‌ كه‌بریتییه‌ له‌: ( 0096178872575).
وتیشى نوسینگه‌ى مانگى سوور هێڵێكى گه‌رمى ته‌رخانكردووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى هاریكارى كه‌بریتییه‌ له‌: (0096170600349).