ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: بۆمبێكى چێندراو به‌ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌زیقار ته‌قییه‌وه‌

الثلاثاء 04 آب 2020 - 00:13

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: بۆمبێكى چێندراو به‌ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌زیقار ته‌قییه‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئۆتۆمبێلى یه‌كێك له‌و كۆمپانیانه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌پارێزگاى زیقار هاوبه‌شى كردووه‌ به‌ئامانجگیراوه‌.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"بۆمبێكى چێندراو به‌ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگرى سه‌ر به‌یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوچه‌ى سوق شیوخ له‌پارێزگاى زیقار ته‌قییه‌وه‌.
وتیشى،ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى هه‌بێت.