كازمى ڕێنمایی دا تیمێكى پزیشكى وهاریكارى ڕه‌وانه‌ى لوبنان بكرێت

الثلاثاء 04 آب 2020 - 23:52

كازمى ڕێنمایی دا تیمێكى پزیشكى وهاریكارى ڕه‌وانه‌ى لوبنان بكرێت

به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا تیمێكى پزیشكى له‌گه‌ڵ هاریكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى لوبنان بكرێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌پێشكه‌شكردنى پشتیوانى ته‌ندروستى بۆ وڵاتى لوبنانى برا به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ وزیانى مرۆیی،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تیمێكى پزیشكى وهاریكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى لوبنانى برا ده‌كات.
وتیشى"تیمێكى پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى له‌چه‌ند پشپۆریدا پێكهێنراوه‌ له‌گه‌ڵ هاریكارى پزیشكى ونه‌شته‌رگه‌رى وده‌رمان كه‌سبه‌ى چوار شه‌ممه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ گه‌لى لوبنانى برا.