كه‌عبى له‌ته‌ندروستى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌به‌یروت پرسى

الثلاثاء 04 آب 2020 - 23:44

كه‌عبى له‌ته‌ندروستى به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌به‌یروت پرسى

به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌به‌یروت ئه‌نجامدا بۆ دڵنیابوون له‌ته‌ندروستى به‌رێوبه‌رى نوسینگه‌كه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌به‌یروت ئه‌نجامداوه‌ بۆ دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تیان وسه‌لامه‌تى ئه‌مین ناسڕ به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌كه‌ كه‌تووسى برینێكى سووك بوو له‌ته‌قینه‌وه‌كانى به‌یروت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌ته‌قینه‌وه‌كانى به‌یروت ده‌یان كه‌س كوژران وبرینداربوون.
وه‌زیرى ته‌ندروستى لوبنان ڕایگه‌یاند به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كانى به‌یروت 30 كه‌س كوزراون و2500كه‌سى دیكه‌ برینداربوون.