كه‌عبى:ئه‌وه‌ى له‌لوبنانى برا ڕوویدا كاره‌ساتێكى مرۆیی وداڕمانێكى ئابورییه‌

الثلاثاء 04 آب 2020 - 23:01

كه‌عبى:ئه‌وه‌ى له‌لوبنانى برا ڕوویدا كاره‌ساتێكى مرۆیی وداڕمانێكى ئابورییه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،هاوخه‌مى خۆى بۆ حكومه‌ت وگه‌لى لوبنانى برا ده‌ڕبڕى،به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى له‌به‌یروتى پایته‌خت ڕوویدا،وپشتیوانى ته‌واوى عێراقیشى بۆ حكومه‌ت وگه‌لى لوبنان ده‌ڕبڕى.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى له‌مه‌رفاى لوبنان ڕوویدا وژماره‌یه‌ك زۆرى خه‌ڵكى بێ تاوان بوونه‌ قوربانى كاره‌ساتێكى مرۆییه‌ له‌وڵاتێك ڕووده‌دات كه‌هێمایه‌كى عه‌ره‌بى  وجیهانییه‌ بۆ كلتوور وپێشكه‌وتن ،داوایشى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌موو وڵاتانى دۆست وبرا كرد به‌هه‌موو ڕێكاره‌كان پشتیوانى پێویست وبه‌په‌له‌ پێشكه‌شى لوبنان بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م رووداوه‌ خه‌مناكه‌.
وتیشى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ زیانێكى ئابوورى گه‌وره‌یشه‌ بۆ ئه‌م وڵاته‌ كه‌به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر پشتى به‌مه‌رفایه‌ به‌ستووه‌ كه‌بایه‌خێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ چونكه‌ ڕێره‌وێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى كه‌شته‌كان،هه‌روه‌ها ئاماده‌یی عێراقیشى ده‌ربڕى بۆ پیشكه‌شكردنى هه‌ر یارمه‌تییك لوبنانى برا به‌پێویستى بزانێت،وله‌هه‌مان كاتیشدا گه‌لى عێراق پشتیوانى برایانى له‌لوبنان ده‌كات له‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ى.