سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی

الثلاثاء 04 آب 2020 - 22:43

سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و پشتیوانی عێراقی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی

 به‌غدا-اه‌ع

 
بەرهەم ساڵح ،سەرۆک کۆمار یٔێوارەی،یٔەمڕۆ سێشەممە،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عیماد میشێل عەون سەرۆکی لوبنان ئەنجامدا و لە بارەی تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەیروتی پایتەختی لوبنان قسەیانکرد کە ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوانی کردە قوربانی.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند"لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆمار پشتیوانی و پشتگیری حکومەت و گەلی عێراقی بۆ گەلی لوبنانی برا دووپاتکردەووە و پرسە و ماتەمینی خۆشی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لوبنان ستایشی هەڵوێستی سەرۆک بەرھەمی کرد، ھاوکات بەبایەخیشەوە باسی هەڵوێستی عێراق و هەستی برایانەی نێوان هەردوو گەلی برای کرد.