حەلبوسى یپشتیوانی عێراق بە هەموو دامەزراوەكانی بۆ لوبنان دوپاتكردەوە لەو كارەساتەی دوچاریان هاتووە

الثلاثاء 04 آب 2020 - 22:41

حەلبوسى یپشتیوانی عێراق بە هەموو دامەزراوەكانی بۆ لوبنان دوپاتكردەوە لەو كارەساتەی دوچاریان هاتووە

به‌غدا-اه‌ع

 
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان كرد بەهۆی ئەو تەقینەوە ئازار بەخشەی لە ناوەڕاستی بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕویدا 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند "حه‌لبوسى لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا لوبنانییەكەی نەبیە بەڕی،پرسە و سەرەخۆشی لە حكومەت و گەلی لوبنان كرد، لە خوای گەورەش داواكارە شیفای بەپەلەی بریندارەكان بكات و سەبوری كەسوكاری قوربانیان بدات، پشتیوانی عێراقیشی بە هەموو دامەزراوەكانی بۆ لوبنان دوپاتكردەوە لەو كارەساتەی دوچاریان هاتووە.